بە ڤیدیۆ..پۆلیسی پارێزگای هەولێر شوفێری ئۆتۆمبێلێكی دەستگیر كرد كە هەڵسابوو بە برینداركردنی شوفێرێكی دیكە.

پۆلیسی هەولێر بڵاوی كردەوە “تۆمەتبارێکی بەناوی (س. ف. ع) دەستگیر کرا، کەوا لەگەڵ شوفێرێکی تر لە کاتی ڕۆیشتنیان لەسەر شەقام دەبێتە کێشە و دەمەقاڵییان و هەڕەشە لە یەکتر دەکەن”.

بڵاویشی كردەوە “دواجار هەردوو شوفێرەكە ئۆتۆمبێلەکانیان ڕادەگرن و توندوتیژی دروست دەبێت، کە شوفێری ئاماژەپێکراو بە چەکی جۆری (کلاشینکۆف) تەقە لە شوفێری بەرامبەری دەکات و لە ئەنجامدا زامدار دەبێت و زیانیش بەر ئۆتۆمبێلەکەی دەکەوێت”.

هەروەها بڵاوی كردەوە “تۆمەتباری ناوبراو، دانی نا بە تاوانەکەیدا، بۆیە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیرا و ڕادەستی دادگا کرا”.