ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی مووسڵ دەکات

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی (١٦)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی مووسڵ پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و سەرجەم کارمەندان لە ڕادیۆی مووسڵ دەکات.

دەقی پەیامی ڕاگەیاندنی پارتی بۆ ڕادیۆی مووسڵ.

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و سەرجەم کارمەندان و ھونەرکاران لە ڕادیۆی مووسڵ.

ئەمڕۆ (۱٦)مین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی مووسڵە، دامەزراندنی ئەو ئێزگەیە ھەنگاوێکی گرینگی پارتیمان بوو لە بواری میدیا و ڕاگەیاندن لەو دەڤەرەدا، ھەروەھا ڕۆڵێکی کاریگەری ھەبوو بۆ خزمەتگەیاندن و برەودان بە کایە ڕۆشنبیری و کولتوورییەکان.

ڕادیۆی مووسڵ لە ڕێگەی چالاکیی ڕۆژانەی خۆیدا و پێشکەشکردنی بەرنامە ھەمە جۆرەکانییەوە توانیویەتی لە ئاست ئەو پەیام و بەرپرسیارەتییەی خۆی بێت بۆ داکۆکیکردن لە خواست و ویستی ھاووڵاتییان و جێگەی متمانە بێت.

لەو دەرفەتەدا وێڕای پیرۆزباییمان لە ئێوەو بیسەرانی ھێژا، دووبارە پشتیوانیی خۆمان بۆ ئێزگەکەتان دووپات دەکەینەوە و ئومێدەوارین بۆ لەمەودواش زیاتر بەرەوپێش بکەون.

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان