لەپێناو سەلامەتيی گیانی هاووڵاتیيان و پاراستنی سەروماڵیان، دەزگای گشتيى كاروبارى مین، لە ڕێگەی تیمەکانیەوە لە سەرانسەری کوردستان ڕۆژانە بە دەیان مین و پاشماوەی جەنگيی نەتەقاو لەناو دەبات و پوچەڵیان دەکاتەوە.
*پارێزگهی هەولێر/ لە بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی هەولێر
لە کێلگەمینی چیای گۆرەز لە گوندی (مەجیداوە)ى ناحیەی دیانا، 2 مینی دژەکەس، لە جۆری (v69) (١ یەک) پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی لەلایەن تیمی لەناوبردنی تەقەمەنيی نەتەقاوە لەناوبران.هەروەها لە گوندی مەران و ئێنێ و لە کێلگەمینی کارێزان لە گوندی مژدینیان لە سنووری قەزای چۆمان 13 مین و 38 پاشماوەی تەقەمەنيی جەنگی، لەلایەن تیمی لەناوبردنی تەقەمەنيی نەتەقاوە لەناوبران.
*پارێزگهی سلێمانی/ له بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی سلێمانی
لە شارۆچکەی چوارتا چەند نارنجۆکێک و گولەتۆپێک لەناو ماڵێکدا دۆزرایەوە تواندرا چارەسەر بکرێت و پوچەڵبکرێتەوە و لەناوببرێت. لەلایەکی ترەوە تیمی تەقاندنەوە (EOD)ی بەڕێوەبەرایەتيی چالاکییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی سلێمانی، لە کێڵگەمینی شیوی قازییان لە گوندی مووبڕەی شارەدێی زەلان، هەڵسا بە لەناوبردنی ههشت پارچەمین و پاشماوەی جەنگییەکانیش بریتی بوون لە: دوو مین لە جۆری ڤاڵمارا “V69″یەک مین لە جۆری “VS50″چوار مین لە جۆری “Type 72” یەک نارنجۆکی دەستی.
*پارێزگهی دهۆک/ لە بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی دهۆک
لە ناحیەی مانگێشکێ، شەش مینی جۆری V69، دوای دۆزینەوەیان تواندرا لە پرۆسەیەکی سەرکەوتوودا لەناوببرێن. لە ناحیەی سەرسەنگ، ژمارەیەک پاشماوەی جەنگيی نەتەقاو لە تەقینەوەیهکی سەرکەوتوودا تواندرا لەناو ببرێن.
دەزگای گشتيی کاروباری مین داوا لە هاووڵاتیيان دەکات لە کاتی بینینی هەر جۆرە مین و تەقەمەنیيەک، لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستانەوە، پەیوەندی بە گهرمههێڵى بێبهرانبهرى ژمارە 182ى تایبەت بە دەزگای گشتيی کاروباری مینی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بکەن و ئاگهدارمان بکەنەوە لە هەبوونی مین، تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی