ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.12.15، لە ژێرچاوێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە پێناو دەسبەرکردنى ژینگە و سروشتێکی لە بار و بڵاوکردنەوە هۆشیارى ژینگەپارێزی و ڕۆشنبیری پاکوخاوێنی بۆ قوتابیان و قوتابخانەکان، لە پارکى منارە ڕێکخراوى ئاڤیارى ژینگەیی بە هەماهەنگى بەڕێوەبەرایەتى گشتیى پەروەردە و فەرمانگە و ڕێکخراوە ناحکومییەکان و بەشێک لە لایەنە ژینگەیەکان، بە بەشدارى دام و دەزگا حکومیەکان و ڕێکخراوەکانى بوارى ژینگە و کۆمپانیاکان، پیشانگایەکى پێداویستى ژینگەیی کردەوە و کەل و پەل و پێداویستى ژینگە پارێزیش بەسەر (20) ناوەندى خوێندن دابەشکرا.
لە ڕێورەسمەکەدا، کە بەڕێوەبەرانى گشتیى پەروەردە و کشتوکاڵ و بەڕێوەبەرى پەروەردەى ناوەند و ژمارەیەکى تر لە بەرپرسانى دیکە و پەروەردەکاران و ژینگە پارێزان و مامۆستایان و قوتابیان ئامادەی بوون، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە ڕێکخراوى ئاڤیارى ژینگەیی و لایەنە ژینگەیەکانى هەولێر بۆ ئەنجامدانى ئەو هەڵمەتە، جەختى لە گرنگی و بایەخدانى زیاترى ژینگە پارێزى لە قوتابخانەکان وەکو تەواوکەری بنچینەیی پرۆسەی فێرکردن و خوێندن و پاڵنەر و ھەنگاوێکی سەرکەوتوو بۆ داھێنان و بیرکردنەوەی قوتابیان کردەوە و هیوایى خواست ئەم هەنگاوە ببێتە مایەى هۆشیاری زیاترى پەروەردە و پارێزگاریکردن لە ژینگەی و تەندروستی قوتابیان و قوتابخانەکان.