پله‌كانی گه‌رما زیاتر نزم ده‌بنه‌وه‌

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو ڕاگه‌یه‌ندرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 15ی12ی2024، ئاسمان بە گشتی ساماڵ وپەڵە هەور دەبێت، پله‌كانی گه‌رماش نزم دەبێتەوە بە 2 تا 4 سیلیزى بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، سبه‌ی دووشه‌ممه‌ 16ی12ی2024،
ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پله‌كانی گه‌رماش کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر:11 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 10 پلەى سیلیزى
دهۆک: 9 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 13 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 11  پلەى سیلیزى
زاخۆ:  9 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: -1پلەى سیلیزى
سۆران: 7 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 14 پلەى سیلیزى