مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خاتوو (عەزیزە عوسمان میران بایز بەگ)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.
بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو (عەزیزە عوسمان میران بایز بەگ)
بە غەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (عەزیزە عوسمان میران بایز بەگ)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ھیوادارین ھاوخەمی دۆست و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆستتان بێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۱٤ی دیسێمبەری ٢٠٢٤