بڕیارە ئه‌مڕۆ تەواوی شایستە داراییەکانی جووتیارانی سنووری پارێزگای هەولێر له‌ به‌غداوه‌ بگات

بڕیارە  ئه‌مڕۆ حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ تەواوی شایستە داراییەکانی جووتیارانی سنووری پارێزگای هەولێر ڕه‌وانه‌ بكات.

بریاڕه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 14ی12ی2024، بڕی 44 ملیار و 500 ملیۆن دیناری شایستە دارایی جووتیارانی هەولێر بگاتە سایلۆی هەولێر ، لەگه‌ڵ گه‌یشتنیشی دەست بە دابەشکردنی چەکی کڕینەوەی گەنمی جووتیاران دەکرێت.

ئەو گوژمەیەی کە بڕیارە ئه‌مڕۆ بگات، تایبەتە بە پرۆسەی بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیارانی پارێزگای هەولێر بۆ ساڵی 2023، شایستەکەش پارەی کڕینەوەی گەنمی 16 هەزار و 700 جووتیارە.