سێشەممە, كانونی یه‌كه‌م 17, 2024

ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندیی لەسەر گۆڕینی ناونیشانی سەدان فەرمانبەر دەدات

لەسەر داوای وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندیی لەسەر گۆڕینی ناونیشانی سەدان فەرمانبەرانی گرێبەست دەدات.

لە نووسراوێكی دیوانی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران كە لە ڕۆژی 9-12-2024 ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی كراوە، ئاماژە بەوەدراوە كە به‌ ڕاسپاردەی نووسینگەی سەرۆكوەزیران مەسروور بارزانی ڕەزامەندیی لەسەر گۆڕینی ناونیشانی فەرمانبەرانی گرێبەست بەپێی بڕوانامەكانیان دراوە، ئەوەش خراوەتە ڕوو كە مووچەكانیان بەپێی ڕێنمایی دارایی ژمارە 10ی ساڵی 2019 دەبێت.

لەگەڵ نووسراوەكەشدا ناوی سەدان فەرمانبەری گرێبەستی وەزارەتی شارەوانی هاوپێچ كراوە كە بەسەر دیوانی وەزارەت و سەرۆكایەتییەكانی شارەوانیی هەولێر و سلێمانی و دهۆك دابەش بوونە و بڕیارەكە دەیانگرێتەوە.

هاوكات بەپێی ڕێنمایی ژمارە 10ـی ساڵی 2019ـی وەزارەتی دارایی و ئابووری، مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست بەمشێوەیە:

– بێ بڕوانامە 250 هەزار دینار.

– بڕوانامەی سەرەتایی 275 هەزار دینار.

– بڕوانامەی ناوەندی 300 هەزار دینار.

– بڕوانامەی ئامادەیی 350 هەزار دینار.

– دبیلۆم 400 هەزار دینار.

– شۆفێری ئۆتۆمبێلی بچووك 450 هەزار دینار.

مووچەی بێ بڕوانامەكان و شۆفێر و باخەوان و پاسەوان و سەرجەم جۆرەكانی دیکەش بەمشێوەیە:

– شۆفێری ئۆتۆمبێلی بچووك 450 هەزار دینار

– شۆفێری ئۆتۆمبێلی گەورە  500 هەزار دینار

– شۆفێری ئۆتۆمبێلی قورس 650 هەزار دینار

– ئیشپێكەری مۆلیدە – ئیشپێكەری مزەخە  350 هەزار دینار

– ئیشپێكەری كارگە 500 هەزار دینار

– پاككەرەوەی شارەوانی 450 هەزار دینار

– باخەوان 400 هەزار دینار

– كارەباچی 350 هەزار دینار

– پاسەوان  350 هەزار دینار