کۆمەڵێک پڕۆژەی دیکەی خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر ئەنجام دەدرێت

بەپێی راگەیاندراوێكی ئەنجوومەنی شارەوانی هەولێر، لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، بەسەرپەرشتی سەرۆکی ئەنجوومەنی شارەوانی هەولێر و بەرپرسانی خزمەتگوزاریی و فەرمانگە پەیوەندارەكان کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی ئەنجوومەنی شارەوانی هەولێر بەڕێوەچوو.

ئاماژە بەوە كراوە کە لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی چەندین پرسی تایبەت بە کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی شاری هەولێر کرا و هاتووە: “جەخت لەسەر کاری هاوبەشی فەرمانگەکانی حکوومەت کرایەوە بۆ زیاتر پەرەپێدان و بایەخدان بە هەنگاوی نوێی کارکردن کە لە خزمەتی هاووڵاتیان بە گشتیی و دانیشتوانی شاری هەولێر دابێت .”

ئەوەش خراوەتە ڕوو کە لە كۆبوونەوەكەدا کۆمەڵێک پڕۆژەی دیکەی خزمەتگوزاری بۆ شاری هەولێر تاوتوێ كراوە، بۆ ئەوەی ئەنجام بدرێ.

جەختیش كراوەتەوە، سەرۆکی شارەوانیی و ئەندامانی ئەنجوومەن چەندین کەیس و داخوازی هاونیشتمانیان خستە ڕوو لە گرفت و داواکارییەکانیان کۆڵییەوە و هەروەها بەدواداچوون و وردبینی زیاتریان بۆ کرا کە بەشێکیان بەپێی ڕێنوێنی و ڕێکارە یاساییەکان بەکلایی کرانەوە.