سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی بردنەوەی میوانداریی جامی جیهانیی تۆپی پێ بۆ ساڵی 2024 لە شای سعودیە، شازادەی جێنشین و گەلەکەیان دەکات.
ئهمڕۆ پێنجشهممه 12ی12ی2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای سعودیە، محەممەد بن سەلمان، شازادەی سعودیە و سەرکردایەتی و گەلی شانشینەکە کرد.
لە پەیامەکەیدا سهرۆكی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاندووه، بەدیهێنانی ئەم سەرکەوتنە مەزنە پێگەی بەرزی شانشینی سعودیە دەردەخات.
دوێنێ چوارشەممە11ی12ی2024، یهكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی، لە کۆنگرهیهكی ڕۆژنامهوانییدا دەستنیشانکردنی وڵاتی سعودیەی بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2034 ڕاگەیاند.