مەسرور بارزانی پەیامێکی لەبارەی سەردان و پێشوازیی لێکردنی لە وڵاتی بەحرەین بڵاو کردەوە.
سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە پێگەی(ئێکس) پەیامێکی لەبارەی سەردان و پێشوازیی لێکردنی لە وڵاتی بەحرەین بڵاو کردەوە و نووسیویهتی: سوپاس بۆ شانشینی بەحرەین بۆ دۆستایەتی و میوانداریی گەرمیان، هەستمان کرد لە ماڵی خۆمانین.
ڕۆژی دووشەممە 9ـی 12ی 2024، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەحرەین و لەگەڵ شا، جێنشینن و سەرۆک وەزیران و بەرپرسە باڵاکانی بەحرەین کۆبووەوە و گفتوگۆی لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە کرد.