پێنجشەممە, كانونی یه‌كه‌م 12, 2024

پۆلیسی ڕاپەڕین 3 تۆمەتباری دەستگیر كرد

ئەمڕۆ سێشەممە 10ی 12ی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: نووسینگەی تاوانی پشدەر 3 تۆمەتباری دەستگیر كرد.”

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕوونی كردووەتەوە، كە “لەسەر سکاڵای هاووڵاتییەک، کە بە وتەی خۆی لە ماڵەکەیدا پارەی لێ دزراوە، دەستبەجێ هێزەکانمان لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوە و دوای ئاشکراکردنی ناسنامەی تۆمەتبار دەستبەجێ دەستگیر کرا.”

ئاماژەی بەوەش داوە، كە دوای گرتن و لێكۆڵینەوە، تۆمەتبار دانی بە تاوانەكەیدا ناوە و لەسەر هەمان سكاڵاش “دوو کەسی تر دەستگیر کران.”

باسی لەوەش كردووە، كە “سەرجەم تۆمەتباران، کە ژمارەیان 3 کەسە بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بەپێی مادەی 444 لە یاسایی سزادانی عیراقی ڕاگیر کراون.”

پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بە بڕی پارەی دزراو كردووە، كە 12 ملیۆن و 500 هەزار دینارە و لەسەر ئەو دۆسیەیە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان كردووەتەوە و لێكۆڵینەوە لە دزیكردنەكە بەردەوامە.