بە ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران ئەو پاڵاوگانەی پابەندی ژینگەپارێزی نابن دادەخرێن

بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەر پاڵاوگەیەک ڕێنماییە ژینگەییەکان جێبەجێ نەکات دادەخرێت.

بە ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەت، وەزارەتی ناوخۆ، ئەنجوومەنی ئاسایش، پۆلیس، لێژنەکانی قایمقامییەت، پارێزگای هەولێر و فەرمانگە ژینگەییەکان، ڕاسپێدراون بۆ ئەوەی دەست بە هەڵمەتێک بکەن بۆ مەبەستی بەدواداچوون بۆ کاری پاڵاوگەکانی سنووری پارێزگای هەولێر.
بە پێی بڕیارەکەی سەرۆکی حکوومەت، هەر پاڵاوگەیەک پابەند نەبێت بە ڕێنماییە ژینگەییەکان، چاوپۆشی لێ ناکرێت و دادەخرێت و خاوەنەکەشی دەستگیر دەکرێت.