عەلی حوسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی سلێمانی – ھەڵەبجە – ڕاپەڕین، لە درێژەی ئەو کۆبوونەوانەی کە لەگەڵ سەرجەم چین و توێژە جیاجیاکانی ناوچەکان ئەنجامی دەدات، سوپاس و پێزانینی سەرۆک بارزانی گەیاندە سەرجەم ئەندام و دۆست و لایەنگرانی پارتی.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٤/١٢/٩ بە ئامادەبوونی دیاری حوسێن یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەب و شێخ ستار عەواڵانی بەرپرسی لقی ٢١ و ھەڤاڵانی بەرپرسی بەشەکانی مەکتەب، لە ھۆڵی بۆنەکانی لقی ٢١ لەگەڵ ھەڤاڵانی بەرپرسی بنکەکان و جێگرانی بەرپرسی بنکەکانی سەرجەم لیژنەی ناوچەکانی لقی ٢١ کۆبوونەوە.
عەلی حوسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی سلێمانی – ھەڵەبجە – ڕاپەڕین، سوپاس و پێزانینی سەرۆک بارزانی گەیاندە ھەڤاڵانی بەرپرس و جێگرانی بەرپرسی بنکەکان و لە ڕێی ئەوانیش بۆ سەرجەم ئەندامان و دۆست و لایەنگرانی پارتیمان کە پێشمەرگە ئاسا لەکاتی بانگەشەی ھەڵبژاردن و ڕۆژی دەنگدان بۆ سەرخستنی لیستی ١٩٠ پارتی دیموکراتی کوردستان تێکۆشاون.
لە وتەیەکی بۆ ئامادەبووان، عەلی حوسێن گووتی: ھەوڵ و ماندوبوونتان ئامانجی ھەبوو کە پێگە و سەنگی پارتی دیموکراتی کوردستانی بەھێز و بە یەکەم ھێشتەوە، کە ئەمەش بۆ کورد و کوردستان گرنگە، ھیوادارم بەو ڕوحیەتی دڵسۆزییە بەردەوامبن لە پێناو سەرکەوتنی زیاتری پارتی دیموکراتی کوردستان، لە بەشێکی دی قسەکانی ھێمای بۆ ئەوەکرد پیلانگێڕی گەورە ھەبوو دژی کوردستان و پارتی، بەڵام بە حیکمەتی سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی پارتی و تێکۆشانی ئێوەی دڵسۆز کورستانیان و پارتی سەرکەوتن