ڕێوڕەسمی (٣٨) ساڵەی ژیانئاوایی شاعیر و ئازادی خۆازی کورد (کامەران موکری) بەڕێوەچوو
ڕۆژی دووشەممە 9ـی 12ـی 2024، بە ئامادەبوونی بەرپرزانی حکومی، حزبی، ڕۆناکبیر و رۆژنامەنووسان و خانەوادەی (کامەران موکردی)بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن ڕێوڕەسمێکی شایستەی بۆ (٣٨) ساڵەی ژیانئاوایی شاعیر و ئازادی خۆازی کورد (کامەران موکری) سازکرد.
سەرەتای مەڕاسیمەکە بە سروودی نەتەوەیی “ئەی ڕەقیب” و وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان سەرەوەریان بارزانی نەمر و کاکە ئیدریسی هەمیشە لەیاد دەستی پێکرد. پاشان د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان وتاری بەخێرهێنانی پێشکەش کرد و تێیدا ئاماژەی بە ڕۆڵی گرنگی شاعیر و ئازادی خۆاز (کامەران موکری) کرد لە شۆڕشەکانی گەلی کوردستان.
لە بەشێکی تری بەرنامەکەدا، فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەسەر ژیان و بەرهەمی شاعیر و ئازادیخوازی کورد (کامەران موکری) نمایش کرا کە لەلایەن کەناڵی سلێمانی تیڤی ئامادەکرابوو.
ئەستێرە کامەران کچی شادڕەوان (کامەران موکری) وتاری بنەماڵەی پێشکەشکرد و تێیدا سوپاسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک کوردستان کرد بۆ ڕێکخستنی ئەم مەڕاسیمە پڕ شکۆیە.
هونەرمەندی مۆسیقا ژەن (ئەحمەد سەباح) بە ئامێری کڵارنێت، بەرهەمێکی بەناوی (خەمێکی سپی) پيشکەشکرد.
لە پانێڵی زانستی ڕێوڕەسمەکەدا، د. دڵشاد عەلی باسی لە کامەران موکری و دیدە جەماوەرییەکەی کرد. هەروەها فوئاد سەراج باسی هزر و هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی کامەران موکری کرد پانێلەکە لەلاین پ.ی.د تانیا ئەسعەد محەمەد سەڵاح بەڕێوەدەبرا.
کۆتایی مەڕاسیمەکەدا خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەش بە خانەوادەی بەڕێزی کامەران موکری کرا، لەگەڵ پێشکەشکردنی گوڵ و وەفا بۆ خانەوادەکەی.