دەستەی دەستپاکی: ئەمساڵ 573 داوای یاسایی تۆمار کراوە

سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، گەندەڵی هەڕەشەیەکی ڕژدە، کار لە سامانی گشتیی دەکات و متمانە لە نێوان هاووڵاتیی و دامەزراوەی فەرمیی نامێنێت.

دووشەممە، 9ـی کانوونی یەکەمی 2024، ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “حکوومەتی عێراق لە ساڵی 2007 بە یاسایەکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، خولی یەکەم، پەیماننامەکەی پەسەند کردووە، واتە سەرجەم بڕگە و ماددەکانی ئەو پەیماننامە بەشێکە لە یاسای ناوخۆی دەوڵەتیی عێراق و بە هەرێمی کوردستانیشەوە.”

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی دەڵێت: “تا ئێستە گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەتایبەتی هەڕەشەیە لەسەر پرۆسەی سیاسی ژیانی گوزەرانی هاووڵاتییان، سەرەڕای هەوڵەکان عێراق لە ڕیزبەندی 20 تا 25مین وڵاتە کە زۆرترین گەندەڵی تێدا دەکرێت.”

دەشڵێت: “گەندەڵی هەڕەشەیەکی ڕژدە، بەدڵنیاییشەوە ئەو گەندەڵییە دەبێتە هۆی ئەوەی کاریگەریی نەرێیی لە سامانی گشتیی بکات، هەروا متمانە لە نێوان هاووڵاتیی و دامەزراوەی فەرمیی کەم بکاتەوە.”

ئاماژەی بەوەش کرد “ئەمساڵ، 573 داوای یاسایی تۆمار کراوە، لەو ژمارەیەش 223 داوای یاسایی ڕەوانەی دادگا کراون.”

ئەحمەد ئەنوەر گوتیشی: ” لێلکۆڵینەوە لە1047 حاڵەت دەکرێت، کە هەندێکیان بۆ ساڵانی ڕابردوو دەگەڕێتەوە