لە سەر ڕەزامەندى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، له پێناو بەرژەوەندى گشتیى و خزمەتکردنى هاوڵاتییان، بە هـۆى ئەوەى كه هەردوو هـۆڵى میدیا و ڕۆشنبیرى وەك ناسـنامەی شارى هەولێر دەناسرێن و مێژوویەكى پرشكۆدارى شارى هەولێرن، بڕیار درا بە تەرخانکردن و خەرج كردنى ( 697 ملیۆن و 735 هەزار و 600 دینار ) بەشێوەى نەختینە و قۆناغ لەسەر بودجەى ئاسایی پارێزگاى هەولێر بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەى نۆژەنکردنەوەى هەردوو هۆڵ.