دووشەممە، 9-12-2024، بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاوی کردەوە، کاتژمێر 9:30 خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، ڕووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی تۆیۆتا کۆرۆلا تاکسی و ڤۆلکس ڤاگنی تایبەت لە گەڕەکی کوردسات ڕووی دا.
ئاماژەی بەوەش کرد “بەداخەوە لەم ڕووداوەدا شۆفێری ئۆتۆمبێلە تاکسیەکە دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی سپاردووە و شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە بریندارە و ئێستا لە نەخۆشخانەیە.”
بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕوونیشی کردەوە “هۆی ڕووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ تێپەڕاندنی هەڵە لەلایەن یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانەوە.”