مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پهیامێكی لە بارەی سەردانەکەی بۆ بەحرەین بڵاو کردووەتەوە.
مهسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ههرێمی كوردستان لە پەیامەکێكدا له ههژماری تایبهت به خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی ئێكس نووسیویەتی، سەردانی شانشینی بەحرەین دەکەم بۆ تاوتوێکردنی هاریکاری و ئاسایشی ناوچەکە، پێویستمان بە گفتوگۆ و پەرەپێدانی دۆستایەتییە لەم کاتە پڕ لە تەنگژە و نادڵنیاییەدا.
ئەمڕۆ دووشەممە 9ی 12ی 2024، سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی، بە سەردانێکی فەرمی بەرەو مەنامەی پایتەختی شانشینی بەحرەین بەڕێ کەوت، ئامانجی سەردانەکەش پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی هەرێمی کوردستان و بەحرەینە لەگەڵ تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.
سەردانەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوو ڕۆژ دەخایەنێت و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بەحرەین گفتوگۆ لەبارەی پرسە گرنگەکانی ناوچەکە، بەتایبەتیش گۆڕان و پێشهاتەکانی سووریا دەکات.