کەشناسی رەوشی کەش و هەوای راگەیاند

پێثشبنییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی سێشه‌ممه‌ ڕاگه‌یه‌ندرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 9ی12ی2024، ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، پله‌كانی گه‌رماش   نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، سبه‌ی سێشه‌ممه‌ 10ی12ی2024، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، پله‌كانی گه‌رماش کەمێک بەرزتر دەبێت بە ڕێژەى (2-1) پلە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 21 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 16 پلەى سیلیزى
دهۆک: 21 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 22 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 18  پلەى سیلیزى
زاخۆ:  22 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 10 پلەى سیلیزى
سۆران: 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان:  23 پلەى سیلیزى