ئەمڕۆ یەكشەممە 2024.12.8 بە نوێنەرایەتی جەنابی (سەرۆك بارزانی) بەڕێز (سیداد بارزانی ) ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، بە یاوەری بەڕێز بەهرام عریف یاسین ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەڕێز كرمانج عزەت بەرپرسی لقی 26ی گوڵان بەشداری لە پرسەی کەسەیاتی و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و خاوەن میدالیای بارزانی (ڕەسول حاجی ئاغای کۆسرەتان)ی کرد.
بەڕێز (سیداد بارزانى) بە نوێنەرایەتی جەنابی (سەرۆک بارزانی) و پرسە و سەرەخۆشی خۆی گەیاندە بنەماڵەی کۆچکردوو و هیواى خواست ئەمە دوا كۆست و ناخۆشییان بێت و خودای گەورە کۆچکردوو بە بەهەشتی خۆی شاد بكات و سێبووری بنەماڵەکەیان بدات.