لە ئەمشەوەوە شەپۆڵی بارانبارین دەست پێ دەكات

شارەزایەكی كەشناسی رایگەیاند كە ئێستا شەپۆڵێكی بارانبارین گەیشتۆتە ئاسمانی عێراق و پێشبینی دەكرێت ئەمشەو لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان باران ببارێت.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی رایگەیاند: ئێستا هەورەبروسکەی باراناوی داخیل بە ئاسمانی پارێزگای ئەنبار و نەینەوا و ڕۆژئاوای هەولێر و ئیدارەی ڕاپەڕین و ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوای سلێمانی بووە.

راشیگەیاند: لە کاتی چڕبووەنەوەی هەورە کەڵەکەبووەکان، ئەگەری تاوەبارانی مامناوەند بۆ بارانی بەخوڕ دەبێت .

شارەزاكەی كەشناسی پێشتر راشیگەیاندبوو: لە دوای ئێوارەوە بارانبارین بەشێکی زۆری ناوچەکانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدابوو “بڕی و جۆری بارانبارین شوێن بۆ شوێن دەگۆڕێت، لە هەندێك ناوچە نمەباران دەبێت، هەندێك شوێن بارانی مامناوەند بۆ بەخوڕ دەبێت، بەڵام لە هەندێ ناوچە ئەگەرهەیە بارانەکەی کەم بێت و دڵۆپ دڵۆپ ببارێ”.