گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی هه‌ولێر – دیمه‌شق ڕاگیران

بەرێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رایگەیاند،  گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەولێر بۆ دیمەشق راگیراون.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتی هەولێر ڕایگەیاند، به‌هۆی بارودۆخی ئاڵۆزی سووریا، تا کاتێکی نادیار گەشتە ئاسمانییه‌كانی نێوان هەولێر ، دیمەشق ڕاگیران.

ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ هات بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 8ی12ی2024، هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا چوونە نێو دیمەشقی پایته‌ختی سووریا و کۆتاییان  بە دەسەڵاتی 24 ساڵەی ڕژێمی بەشار ئەسەد هێنا.