سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە شێخ خەمیس خەنجەر كرد

ئەمڕۆ شەممە 7ی کانوونی یەکەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە شێخ خەمیس خەنجەر کەسایەتیی دیاری سیاسیی عێراق کرد.

لەو دیدارەدا باس لە بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق و دوا پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە گشتی کرا.