لە سنووری چەمچەماڵ نەوت بە نرخی پاڵپشتیکراوی حکوومی دابەشی سەر هاووڵاتیان دەکرێت.
ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتیی قەزای چەمچەماڵ، بڵاوی کردەوە: “ئاگاداری هاووڵاتیانی سنووری قەزای چەمچەماڵ دەکەینەوە، ڕۆژی دووشەممە 9ی12ی2024 لە چەمچەماڵ و شۆڕش و تەکیە و سەنگاو و ئاغجەلەر دوا قۆناغی نەوت دابەش دەکرێت.”
ئاماژە بەوەش کراوە: “ئەو هاووڵاتییانەی کارتی زیرەکی نەوتیان هەیە دەتوانن نەوتەکە وەربگرن.”
ئەوەش خراوەتە روو: “بڕی نەوتەکە 200 لیترە و بە 104 هەزار دینار بە هاووڵاتیان دەدرێت.”