دووه‌مین كۆنگره‌ی كۆنفیدراسیۆنی ره‌وه‌ندی كوردستانی له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌ستی پێكرد و 2 رۆژ ده‌خایه‌نێت.

دووه‌مین كۆنگره‌ی كۆنفیدراسیۆنی ره‌وه‌ندی كوردستانی له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌ستی پێكرد و 2 رۆژ ده‌خایه‌نێت.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 7ی12ی2024، لەژێر ناونیشانی یەکگرتنی ئێمە، سەرکەوتنی ئێمەیە، دووەم کۆنگرەی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی دەستیبەکارەکانی کرد، لەم کۆنگرەیەدا، ڕێکخراو و ناوەندە کوردییەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان بەشدارن و تۆڕی میدیایی كوردستان سپۆنسه‌ری كردووه‌.

104 كۆمه‌ڵه‌، 24 فیدراسیۆن و چه‌ندین ناوه‌ند له‌ كۆنفیدراسیۆنی ره‌وه‌ندی كوردستانی ئه‌ندامن و نزیكه‌ی 420 كه‌س له‌ دووه‌مین كۆنگره‌ی كۆنفیدراسیۆنه‌كه‌ به‌شدارن. ئامانجی كۆنگره‌كه‌ خزمه‌تكردن و پاراستنی زمان و كلتووری كوردانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

هه‌ر له‌ كۆنگره‌كه‌دا شیفا بارزانی سه‌رپه‌رشتیاری گشتی ره‌وه‌ندی كوردستانی په‌یامی سه‌رۆك بارزانی خوێنده‌وه‌ و رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 100 ساڵی رابردوودا زوڵمێكی زۆر له‌ كورد كراوه‌ و به‌ زۆر پارچه‌ پارچه‌ كراوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كورد به‌رده‌وام رووبه‌ڕووی فشار و هێرش و ته‌نگ پێ هه‌ڵچنین بووه‌ و نكۆڵی له‌ كورد و مافه‌كانی كراوه‌.

دوپاتیشی كرده‌وه‌، گه‌لی كوردستان هیچ كات خۆی به‌ ده‌سته‌وه‌ نه‌داوه‌ و خۆی به‌ده‌سته‌وه‌ نادات