پارێزگاری هەولێر جەخت لە سزادانی ئەو شوێنانە دەکاتەوە کە ژینگەی شارەکە پیس دەکەن و دووپاتیش دەکاتەوە، نەک تەنها پاڵاوگە، بەڵکوو ئۆتۆمبێل و کارگەکانیش ژینگە پیس دەکەن.
شەممە، 07-12-2024، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “چەندان جار دووپاتمان کردووەتەوە، پاکڕاگرتنی ژینگەی شاری هەولێر هەڵمەتێکی یەک ڕۆژە و چەند ڕۆژە نییە تا بە گرتنەبەری چەند ڕێکارێک جێبەجێ بکرێت.”
ئومێد خۆشناو پێی وایە “تەنها پاڵاوگەکان ژینگە پیس ناکەن، بەڵکوو لە هەموو جیهان، عێراق و هەرێمی کوردستانیش، کارگە و ئۆتۆمبێلەکانیش دەبنە هۆی پیسبوونی ژینگە.”
پارێزگاری هەولێر دووپاتی کردەوە “هەر پاڵاوگە و کارگەیەک ببێتە هۆی پیسبوونی ژینگەی شارەکەیان، چاوپۆشی لێ ناکەن و ڕێکاری یاساییان لەگەڵ دەگیرێتە بەر.”