لەژێر ناونیشانی “یەکگرتنی ئێمە، سەرکەوتنی ئێمەیە” دووەم کۆنگرەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دەستی بەکارەکانی کرد، لەم کۆنگرەیەدا، ڕێکخراو و ناوەندە کوردییەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان بەشدار دەبن.
ڕەوەندی کوردستانی لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا کۆبوونەتەوە. ئەوان دەیانەوێت خوێندنەوە و هەڵسەنگاندنی کار و بەرنامەکانی سێ ساڵی ڕابردوو بکەن و خۆیان ئامادە بکەن و پلان بۆ سێ ساڵی داهاتوو دابنێنن.
بڕیارە لەم کۆنگرەیەدا کەسانی تازە لە پۆست و کۆمیتەکان دابنرێن و بە بەرگێکی تازەوە کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەئەورووپا درێژە بەکارەکانی بدات.
هەرچەندە تاوەکوو ئێستا ئامارێکی دروست لەبەر دەستدا نییە دەربارەی ژمارەی ڕەوەندی کوردستانی ئەورووپا، بەڵام بەپێ خەمڵاندنی ڕێکخراو و ناوەندە کوردیەکان، زیاتر لە سێ ملیۆن کورد لە ووڵاتانی ئەورووپا دەژین.