ئـەمـڕۆ پـێـنـجـشـەممـە 5ی 12ی 2024، دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، كە ” د. مـحـەممـەد شـوکـری، سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھـێـنـان لـەگـەڵ مـاکـسـیـم ڕوبـیـن، کـونـسـوڵـی گـشـتـیی ڕووسـیـای فـیـدڕاڵ لـە ھـەرێـمـی کـوردسـتـان و شـانـدی یـاوەری کـۆ بووەتەوە.”
ئاماژەی بەوەش داوە، كە “کـونـسـوڵـی گـشـتـیی ڕووسـیـا خـواسـتـی وڵاتـەکـەی بـۆ پـەرەپـێـدان و فـراوانـکـردنـی پـەیـوەنـدیـیـە ئـابـووری و بـازرگـانـیـیـەکـانـی لـەگـەڵ ھـەرێـمـی کـوردسـتـان نـیـشـانـدا، بـۆ ئـەم مـەبـەسـتـەش ئـاسـانـکـاری دەکـەن بـۆ پـێـدانـی ڤـیـزا بـە وەبـەرھـێـنـەران و بـزنـسـمـانـانـی کـوردسـتـان.”
لەبەرانبەریشدا، “سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھـێـنـان ئـامـادەیـی ھـەمـوو ھـاوکـاری و پـاڵـپـشـتـییـەکـی بـۆ وەبـەرھـێـنـەر و سـەرمـایـەدارانـی ڕووسـی دەربـڕی، کـە نـیـازیـان هەبـێـت لـە ھـەرێـمـی کـوردسـتـان وەبـەرھـێـنـان بـکـەن.”