دواى ئەوەى لە 2024.9.8 ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی پرۆژه‌ی فریاگوزاریی خێرای گه‌یاندنی ئاوی خواردنه‌وه‌ى بۆ شاری هه‌ولێر دانا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و پرۆژه‌یه تا نزیكەی 30 ساڵی دیكە كێشەی كەمئاوی لە شاری هەولێر ناهێڵێت.
لە ئێستاشدا کۆمپانیای جێبه‌جێكار، بە سێ شەفت لە ڕێی هەزاران کرێکار و سەدان ئامێری جیاجیا كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له واده‌ی خۆیدا پڕۆژەکە ته‌واو بكرێت و بخرێته خزمه‌ت دانیشتووانی شاری هه‌ولێر، سەرەڕای ئەوەش بەشێکی زۆری ئەو کەلوپەلە میکانیکی و کارەبایی و ئه‌لیکترۆنیانەی پەیوەستن بە پڕۆژەکەوە، لە دەرەوەی وڵات دابینکراوە.
زانیاریی له باره‌ی پرۆژه‌كه:
– گوژمەی پرۆژه‌كه نزیكەی ( 480 ملیۆن دۆلاره ) و له ماوه‌ى كه‌متر له 550 ڕۆژ جێبەجێ دەکرێت و به ته‌واوبوونى پرۆژه‌كه، كێشه‌ى كه‌مئاوى له شارى هه‌ولێر به ڕێژه‌ى 100% چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
– له ڕۆژێكدا 480 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو دەپاڵێوێت و بۆ هه‌ر كاتژمێرێكیش 20- 21 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوى خاوێن بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى هه‌ولێر دەنێرێت.
– پرۆژه‌كه به چوار هێڵى سه‌ره‌كى له نێوان گه‌ڕه‌كه‌كانى نێوان شه‌قامى 120 مه‌ترى و شه‌قامى 150 مه‌ترى جێبه‌جێ ده‌كرێت و گه‌ڕه‌كه‌كانى نێوان ئه‌و شه‌قامانه و ده‌ره‌وه‌ى شه‌قامه‌كان و هه‌ريه‌ك له گه‌ڕه‌كه‌كانى داره‌توو، بنه‌سڵاوه، كه‌سنه‌زان، پيرزين، شاوێس، بەحركه، عەنكاوه و سێبيران لێی سوودمه‌ند ده‌بن.
– پرۆسه‌ى وه‌رگرتنى ئاوى پرۆژه‌كه له زێى گه‌وره ده‌ستپێده‌كات و پاككردنه‌وه و پاڵاوتنى ئاوه‌كه و فلته‌ركردن و كلۆركردنى ئاوه‌كه به ستانداردى ڕێكخراوى ته‌ندروستیی جيهانى (WHO) و عێراقى جێبه‌جێ ده‌كرێت.
– له پرۆژه‌ى فرياگوزاريى خێراى ئاوى هه‌ولێر، 200 كيلۆمه‌تر بۆڕیی سپايڕۆڵ بە تیرەی 300ملم تاکو 1600 ملم به‌كاردێت و 280 کیلۆمەتر بۆڕیی ئەسیلین بە تیرەی 160 ملیم و 220 ملیم و 250 ملیم بۆ به‌ستنه‌وه‌ى پرۆژه‌كه به گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى هه‌ولێر به‌كار دێت.
– ڕۆژانه 480 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو به ته‌واوى بۆ گه‌ڕه‌كانى شارى هه‌ولێر ده‌نێرێت و ده‌بێته هۆى داخستنى زياتر له هەزار بير‌ى ئاو به‌مه‌به‌ستى پاراستنى ئاوى ژێرزه‌وى و بەفیڕۆنەدانی.