پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی هه‌ینی ڕاگه‌یه‌ندرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 5ی12ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەهەندێ ناوچە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، پله‌كانی گه‌رماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، سبه‌ی هه‌ینی 6ی12ی2024،ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەهەندێ ناوچە نیمچە هەور دەبێت، پله‌كانی گه‌رماش کەمێک بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر:16 پلەى سیلیزى
سلێمانی:16 پلەى سیلیزى
دهۆک:16 پلەى سیلیزى
کەرکوک:18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە:17 پلەى سیلیزى
زاخۆ:18 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران:10 پلەى سیلیزى
سۆران:16 پلەى سیلیزى
گەرمیان:20 پلەى سیلیزى