لەسەر بانگهێشتى سەرۆکى فەرەنسا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەراسیمی دووبارە کردنەوەی کاتێدرالی نۆتردام لە پاریس بەشداری دەکات.
ڕۆژی شه‌ممه 7ی12ی2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، هاوشانى سەرۆک و سەرکردەکانى جیهان، لە مەراسیمی دووبارە کردنەوەی کاتێدرالی نۆتردام لە پاریس بەشداری دەکات.
جێی باسه پێشتر بیست و شه‌شی تەمموزی دووهه‌زار و بیست و چوار، سەرۆکایەتیی هەرێم لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رميى ئيمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، ده‌گاته پاريس و هاوڕێ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى جيهان، لە كۆشكى ئەلیزێی سەرۆکایەتیی فەرەنسا، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى يارييه‌كانى ئۆلۆمپيكدا ده‌كات.