له چهند رۆژی داهاتوودا پارتی دیموكراتی كوردستان و یهكێتی نیشتیمانی كوردستان سهبارهت به پرسی پێكهێنانی كابینهی دهیهمی حكومهتی ههرێمی كوردستان كۆدهبنهوه.
مەحموود محەممەد، ئەندامی دەستەی کارگێڕی و گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕاگەیاند لة ڕۆژانی داهاتوو لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆ دەبینەوە، ئەو لێدوانەی گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کاتێکدایە کە هەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕۆژی شەممە 30ى11ى2024 لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی، لە شاری سلێمانی کۆ بوونەوە.