لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا پەرتووکی (مسعود بارزانی قصة جبل آشم) ناسێندرا

لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا پەرتووکی
(مسعود بارزانی قصة جبل آشم) ناسێندرا

ڕۆژی چوارشەممە 4ـی 12ـی ٢٠٢٤ لە شاری هەولێر، بەئامادەبوونی (مەحموود محەممەد) ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و (د. سالار عوسمان)، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک و هەڤاڵ (زکری موسا) نوێنەری بارەگای بارزانی و و بەرپرسانی حزبی و حکوومی ژمارەیەک لە ئەکادیمیست و ڕۆشنبیران و نووسەران، ڕێوڕەسمی ناساندنی کتێبی (مسعود بارزانی قصة جبل آشم) لە نووسینی (د. ئەیوب گەڵاڵی) بەڕێوەچوو.

لە ڕێوڕەسمەکەدا کە (وتار، دۆکیۆمێنتاری، پانێڵ، بەخشینی پەرتووک)ی لە خۆگرتبوو، لە دەستپێکدا؛ (د. سالار عوسمان) بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، باسی لە گرنگیی نووسینەوەی مێژوو و خستنەڕووی مێژووی جەنابی سەرۆک بارزانی کرد و ئاماژەی بەوەدا، پێویستە هەمووان هاوکار بن بۆ ئەوەی نووسین و بڵاوکردنەوەی بەرهەمی لەم شێوەیە بەردەوامی هەبێت.

دواتر فیچەرێک لەبارەی قۆناغبەندیی نووسینی کتێبەکە و دیدگای ژمارەیەک نووسەر و سیاسەتمەدار و ڕووناکبیری عێراقی و نێوخۆیی پێشکەش کرا.

دواتر لە چوارچێوەی پانێڵێکدا خوێندنەوەیەک بۆ پەرتووکی (مسعود بارزانی قصة جبل آشم) لەلایەن کەسایەتیی دیاری عێراقی (حاکم هادی عەزیز) کرا و دواتریش دەرگەی گفتوگۆ بۆ ئامادەبووان کرایەوە.

لە کۆتایی مەراسیمەکەدا، ڕێزلێنانی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی (پ.د.ک)، هەروەها گوڵی ڕێز و وەفا بە نووسەر بەخشرا.