لەسەر بانگهێشتى سەرۆکى فەرەنسا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەراسیمی دووبارە کردنەوەی کاتێدرالی نۆتردام لە پاریس بەشداری دەکات.
ڕۆژی 7ـی کانوونی یەکەمی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، هاوشانى سەرۆک و سەرکردەکانى جیهان، لە مەراسیمی دووبارە دەرگاکردنەوەی کاتێدرالی نۆتردام لە پاریس بەشداری دەکات.
پێشتر ، 26ـی تەمموزی 2024، سەرۆکایەتیی هەرێم لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند “نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رميى ئيمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، ده‌گاته پاريس و هاوڕێ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى جيهان، لە كۆشكى ئەلیزێی سەرۆکایەتیی فەرەنسا، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى يارييه‌كانى ئۆلۆمپيكدا ده‌كات.”