قیستی خوێندنی پاراڵێڵ و ئێواران بۆ قوتابییانی زانكۆ دواخرا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاری دا بە دواخستنی وەرگرتنی قیستی خوێندنی پاراڵێڵ و ئێواران لە قوتابیان لە سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی زانكۆ و خوێندنی باڵا.

لە نووسراوێكدا کە واژۆی د. ئارام محەمەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا لەسەرە و ئاراستەى گشت زانکۆ حکوومییەکانى هەرێمى کوردستان کراوە تیایدا ئاماژە بەوە دراوە “بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی و دۆخی دارایی قوتابیان و داهاتی کەسوکار و خێزانەکانیان و دواکەوتنی مووچەی مووچەخۆران و شایستە داراییەکانیان، بڕیاردرا بە: دواخستنی وەرگرتنی پارەی خویندنی پاراڵێڵ و ئێواران لە قوتابیانى سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا کە بە پارالێل یاخود ئێواران لە زانکۆکان و دامودەزگاکانی سەر بە وەزارەت دەخوێنن”.

هەر لە بڕیارەکەدا هاتووە “پێویستە وەرگرتنی قستەکان بخرێتە مانگەکانی داهاتووی ساڵی ئایندە، بەپێی خشتەیەکی رێکخراو کە ڕەچاوی بارودۆخی داهات و دارایی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکرێت