پێنجشەممە, كانونی یه‌كه‌م 5, 2024

سه‌رۆكی حكوومه‌ت و باڵیۆزی بەلجیکا له‌ عێراق و ئوردن هاوڕا بوون لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت لە ئايیندەیەکی نزیکدا

ئەمڕۆ سێشەممە 12/3، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سێرج دیکشن، باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن کرد.

باڵیۆزی بەلجیکا پیرۆزبایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی کرد و هەردوولا هاوڕا بوون لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لە ئايیندەیەکی نزیکدا، لەمبارەیەوە دانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان بە هەنگاوێکی ئەرێنی هەڵسەنگێنرا.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی گرنگی دابینکردنی مافه‌ دەستووری و شایستە داراییەکان و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و دۆخی ئاڵۆزی سووریا کرا.