عه‌بدولقه‌هار هه‌ولێری – هۆڵەندا
دوێنێ یەکشەممە به دروشمی یه‌ک هه‌رێم، یه‌ک په‌رله‌مان، یه‌ک حكومه‌ت، یه‌ک هێزی پێشمه‌رگه له هۆڵەندا، ناوه‌ندی ئه‌ورووپای یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان، ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و ٧٢ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستانی به‌یه‌كه‌وه ساز كرد.
بێگومان دوایین هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جارێكی تر ده‌رخه‌ری ئه‌وه بوون، كه سه‌رباری ئەو هه‌موو ئالنگاری و ته‌حه‌دیات و پیلانگێڕییه، پارتی هه‌ر پێشه‌نگه و وه‌كو حیزبی یه‌كه‌م له هه‌موو كوردستان و ناوچه‌كه‌دا ده‌نگی به‌به‌رزی هێشته‌وه.بێگومان به سه‌ركه‌وتنی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و متمانه گه‌وره‌یه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان وه‌كو هێزی داكۆكیكار و یه‌كه‌می هه‌رێمی كوردستان خۆی سه‌لمانده‌وه و هاوكێشه‌كانی ناحه‌زانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
ئه‌م بۆنه‌یه هاوكاته له‌گه‌ل ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان، كه هه‌میشه ڕۆڵێكی دیار و پێشه‌نگیان له مێژووی گه‌له‌كه‌ماندا هه‌بووه و له هه‌ندێك قۆناخ و شوێندا، ڕۆڵی سه‌ركردایه‌تییان بینیوه و له قۆناغە سه‌خته‌كانی خه‌باتی ڕزگاریخوازی گه‌لی كوردستانیشدا، به‌شدارییه‌كی كارایان له شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌كاندا كردووه كه مایه‌ی شانازیی هه‌موومانه.
ئه‌م مێژووه به‌رجه‌سته كراوه‌ش روونه، كه‌وا یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان، له دوای راپه‌ڕینی ئاداری ١٩٩١ و پێكهاتنی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆڵ و به‌شداریی ئافره‌تانی كوردستان، له پرۆسه‌ی سیاسی و حوكمڕانیدا، پەرەی زیاتری سه‌ند و ئێستا به‌شداریی ئافره‌تان له پرۆسه‌ی سیاسی و به‌ڕێوه‌بردندا، ڕۆڵێكی گرنگ و دیاره.ئەگەر لاپەڕەکانی مێژوو ھەڵدەینەوە، دەبینین بەشداریی ئافرەتانی كوردستان چ له كایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و هاتنهسهركاردا بێت، چ لە مه‌یدانی دیپلۆماسی و سیاسەتدا، تووشی ھەوراز و نشیوی زور بوونە، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی شاره‌ستانیانه، بەرگرییەکی سه‌رسه‌ختانه‌یان كردووه و، بە تێپەڕینی کات و قوناغ بە قۆناغ و، بە پێی گۆڕانكارییه‌كانی سیستەمی سیاسی و ھۆشیاریی کومەڵگا گوڕانکاری بەسەر بەشداریی ئافرەتاندا ھاتووە و ئامادەیی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌یان بەرفراونتر و بەرچاوتر بووە له هه‌رێمی كوردستاندا.