نەتەوە یەكگرتووەكان دەستی کردە هەڵمەتێكی ١٦ ڕۆژەی چالاكی لە هەرێمی كوردستان و عێراق

 

ئاریان دەرگەڵەیی – هه‌ولێر

نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق دەستی کردەوە بە هەڵمەتە 16 ڕۆژە ساڵانەکەی چالاكیی دژی توندوتیژیکردن لە ژنان و كچان. ئەم هەڵمەتە جیهانییە ئامانجی هۆشیاركردنەوەی خەڵك و بەهێزكردنی هەوڵەكانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و دروستكردنی ژینگەیەك كە ژنان و كچان بتوانن بە ئارامی و كەرامەتەوە بژین.

چالاكییەكانی كەمپەین دوو ڕووداوی سەرەكی لەخۆ دەگرێت. كۆبوونەوەی دەستبەكاربوون لە ٢٥ـی ئەم مانگە لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو، كە كارنامەی ژنان و ئاشتی و ئاسایش و كەمپەینی ١٦ ڕۆژەی بەیەكەوە گرێ دا، لەگەڵ یادكردنەوەی ٢٤ ساڵەی بڕیارنامەی ١٣٢٥ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان، هەروەها بۆنەی دووەمیش دەبێت كە لە ٢ی كانوونی دووەم لە بەغدا بەڕێوەچوو بۆ جەختكردنەوە لەسەر پابەندبوونی عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و بەرزكردنەوەی ڕۆڵی سەركردایەتییان لە هەموو كەرتەكاندا. لە ڕاگەیێنراوێكی نەتەوە یەكگرتووكاندا هاتووە كە توندوتیژی دژی ژنان و كچان پرسێكی جیددییە لەسەر ئاستی جیهاندا، بەتایبەتی بۆ ژنانی ئاوارە و ڕزگاربووانی توندوتیژی. هەرچەندە عێراق و هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی چاكسازیی سیاسەت و جێبەجێكردنی هەڵمەتەكانی هۆشیارییەوە پێشكەوتن بەدەست دەهێنێت، بەڵام بەربەستی كۆمەڵایەتی و سیستماتیك وەك ئالنگارییەکی گەورە دەمێننەوە، ئەمەش تیشك دەخاتە سەر پێویستی پاراستنی زەبری هێز بۆ دەستەبەركردنی پێشكەوتنی بەردەوام. بەهێزكردن و جێبەجێكردنی یاساكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و منداڵان تا ئێستاش وەك یەكەمایەتییەكی بەپەلە دەمێنێتەوە، چونكە چوارچێوەی یاسایی بەهێز پێویستە بۆ دەستەبەركردنی لێپرسینەوە و پاراستنی ڕزگاربووان و كۆتاییهێنان بە توندوتیژی.
سەرەڕای ئەوەش، توندوتیژیی سەرهێڵ (ئۆنلاین) هەڕەشەیەكی بەرفراوانە لە عێراقدا و، کەم‌تازۆر كاری کردووەتە سەر ژنان و كچان. ئەم جۆرە توندوتیژییە سەلامەتییان دەخاتە مەترسییەوە و بەشداریكردنیان لە فەزای دیجیتاڵیدا سنووردار دەكات، ئەمەش كاریگەریی نەرێنی لەسەر خوێندن و هەلی كار و بەشداریكردنی سەركردایەتییان دەبێت. نەتەوە یەكگرتووەكان داوای بەهێزكردنی یاسای ئەلیكترۆنی و زیادكردنی هۆشیاری گشتی دەكات بە ئامانجی دروستكردنی كولتوورێكی دیجیتاڵی كە ڕێز لە مافەكانی هەمووان بگرێت، دەرفەت بدات بە ژنان و كچان بۆ گەشەكردن.
كەمپەینی ئەمساڵ تیشك دەخاتە سەر پاڵپشتیكردن لە پەرەپێدانی پلانی سێیەمی نیشتمانیی عێراق و هەرێمی كوردستان سەبارەت بە ئافرەتان، ئاشتی و ئاسایش، بە گرنگییەكی تایبەت بۆ سەركردایەتی ژنان، بەهێزكردنی هاوبەشی نێوان كەرتەكان و، ڕێكخستنی هەڵمەتی هۆشیاریی ناوخۆیی. هەروەها كەمپەینەكە تیشك دەخاتە سەر پێویستی گرتنەبەری ڕێوشوێنی گشتگیر بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانی پاراستن، لەوانە دابینكردنی شوێنی سەلامەت، پێشكەشكردنی پشتیوانی دەروونی، چاودێری پزیشكی و، هاوكاری یاسایی، بە ئامانجی بەرزكردنەوەی سەلامەتی ژنان و كچان، بەهێزكردنیان و، بنیاتنانی خۆیان و پەرەپێدانی توانستیان. غوڵام ئیسحاقزای، جێگری نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی و دانیشتووی نەتەوە یەكگرتووەكان و ڕێكخەری مرۆیی لە عێراق ڕایگەیاند؛ “توندوتیژی دژی ژنان و كچان پێشێلكارییەكی جددییە بۆ مافەكانی مرۆڤ و، ڕێگری دەكات لە پێشكەوتنی عێراق بەرەو گەشەسەندنی بەردەوام دەبێت بەردەوام بین لە شكاندنی بێدەنگی، پاراستن بەهێز بكەین و، هەموو سێكتەرەكانی كۆمەڵگا بەشداری ئەم شەڕە بكەین كە هەموو ژن و كچێك سەلامەتە و ئازادە بۆ گەشەكردن.
نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان و كچان بۆ بنیاتنانی عێراقێكی سەقامگیر و ئاوەدان زۆر گرنگە. نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق پابەندبوونی خۆی دووپاتدەكاتەوە بۆ هاوكاریكردن لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان و هاوبەشە نیشتمانی و ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان بۆ گەیشتن بەو ئامانجە و دروستكردنی ئایندەیەك كە تێیدا هەموو ژن و كچێك بتوانێت بەبێ توندوتیژی و ئیستغلالكردن یان خراپ بەكارهێنان و، بەدەستهێنانی توانای تەواوی خۆیان.