ئەمڕۆ دووشەممە 12/2، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی نوێی ئیتالیا لە عێراق کرد.
سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە باڵیۆز کرد، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەپێناو سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.
باڵیۆزی ئیتالیا خواستی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، لە بوارە جۆراجۆرەکاندا دووپات کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی پێکهێنانی کابینەیەکی نوێی یەکگرتوو و بەهێز لە زووترین کاتدا لەپێناو خزمەتکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بە بێ جیاوازی و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان.