ئەمڕۆ دووشهممه 12/2، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئێلبروس کوتراشێڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد.
باڵیۆزی ڕووسیا پیرۆزباییی سەرکەوتنی هەڵبژاردن و ئەنجامەکانی لە سەرۆکی حکومەت کرد و جەختی لە پێویستیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکی نزیکدا کردەوە.
پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ڕووسیا و هەرێمی کوردستان و دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی دۆخی ئاڵۆزی سووریا، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون.