هەردوو ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڤالا فەرید و هەڵگورد شێخ نەجیب، خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کاندید کرد. جگە لەم دوو پەرلەمانتارە، ژمارەیەک ئەندامی دیکەش خۆیان بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە.
دووشەممە، 02-12-2024، یەکەمین کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، دوای خوێندنەوەی ئایەتێکی قورئانی پیرۆز، سروودی نیشتمانی و وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان؛ دەستی پێ کرد و بەتەمەنترین پەرلەمانتاری ئەم خولە، محەممەد سلێمان، ئەندامی فراکسیۆنی نەوەی نوێ؛ سەرۆکایەتی دەکات.
97 ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بەشداریی لە کۆبوونەوەکەدا دەکەن و هەموویان سوێندی یاساییان خوارد.