دووشه‌ممه، 2ـی تشرینی دووەمی 2024، سەرۆکایەتیی هەرێم ڕایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له دیدارێکدا له‌گه‌ڵ ئێلبروس کوتراشێڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق، پەیوەندییەکانی ڕووسیای له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرد و جه‌ختیان له‌سەر بره‌ودان به هاریکاریی هاوبه‌ش له بواره جیاجیاکاندا، کرده‌وه.
ڕاشیگەیاند، هه‌ردوولا، دەربارەی په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر – به‌غدا، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان، گفتوگۆی لایه‌نه سیاسییه‌کان بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و یه‌که‌م دانیشتنی په‌رله‌مان، که ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه ده‌چێت، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هەروەها ئاڵۆزییه‌کانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەتی دۆخی ئێستەی سووریا و کاریگەرییە هەرێمییەکانی، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که بوو که کونسوڵی گشتیی ڕووسیا له هه‌رێمی کوردستان، ئاماده‌ی بوو.