بەگوێرەی نووسراوێكی بانكی ناوەندیی عێراق كە لەلایەن پارێزگاری بانكەكە عەماڕ حەمەد خەلەف لە رۆژی 28/11 واژۆی لەسەر كراوە، فەرمان بە سەرجەم بانك و دامەزراوە داراییەكان دەكات حەواڵەكردنی پارەی تیك تۆك رابگرن، چونكە قەدەغە كراوە.
بانكی ناوەندیی عێراق هۆكاری بڕیاری قەدەغەكردنی حەواڵەكردنی پارەی تیك تۆكی ئاشكرا نەكردووە، بەڵام پێدەچێت پەیوەندی بە هەڕەشەكانی ئاسایشی نیشتمانییەوە هەبێت.
كۆمپانیای تۆڕی كۆمەڵایەتی تیك تۆكی چینی لە رێگەی بڵاوكردنەوەی كورتە ڤیدیۆ و لایڤەوە بڕێك پارە و داهاتی دارایی دەدات بە بەكارهێنەرانی.
وێنە: بڕیاری قەدەغەكردنی حەواڵەكردنی پارە لە تیك تۆك:-