کەشناسی رەوشی کەش و هەوای دوو رۆژی راگەیاند

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسیی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پلەکانی گەرما  کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، سبه‌ی دووشه‌ممه‌ 2ی12ی2024، ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش  کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 17پلەى سیلیزى

سلێمانی : 17 پلەى سیلیزى

دهۆک : 17 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 19 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 17 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 18 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 5 پلەى سیلیزى

سۆران : 16 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 20 پلەى سیلیزى