یەکشەممە, كانونی یه‌كه‌م 1, 2024

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ماڵئاوايى و به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتنى ئه‌ركه‌كه‌ی‌، پێشوازیی له‌ ئێلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد‌.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٤/١١/٣٠ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ ماڵئاوایی و بەبۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکەکەیەوە، پێشوازیی لە خاتوو ئێلینا ڕۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق، کرد.

لە دیدارێکدا، نێچیرڤان بارزانی، سوپاسی کار و ھەوڵەکانی خاتوو ڕۆمانۆوسکیی کرد بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستاندا، ھەروەھا ھیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داھاتوویدا بۆ خواست. لای خۆیەوە خاتوو ڕۆمانۆوسکی سوپاسی ھاوکاری و پشتگیریی ھەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی، کرد.

گفتوگۆی لایەنە سیاسییە براوەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دۆخی عێراق، پەیوەندییەکانی ئەمەریکا لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان و پێشھاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو کە بەڕێز کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە ھەرێمی کوردستان، ئامادەی بوو.