ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی لە سلێمانی

شەممە، 30-11-2024، هەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە گردی دەباشان، لە شاری سلێمانی کۆ بوونەوە.

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوە کردووە “کۆبوونەوەکە لە کەشێکی ئەرێنیدا بەڕێوە چوو و  پێکەوە باسیان لە بابەتی قۆناغی پاش هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کورستان کرد و ئەگەر و ئامادەکارییەکانی چۆنییەتی کارکردن بەشێوازێک کە لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان بێت.”

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە “هەر بۆ ئەو مەبەستە، هەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی ئامادەییان دەربڕی بۆ درێژەدان بەکۆبوونەوەکانی نێوانیان و هەموو حیزب و لایەنە کوردستانییەکانی تریش.”

سەبارەت بەدانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی کوردستانیش کەبڕیارە 02-12-2024، بەڕێوە بچێت “هاوڕابوون لەبارەی گرنگی بوونی لێکتێگەیشتنی باش بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە.”