وەزارەتی خوێندنی باڵا، دوو لیستى جیاى ناوى وەرگیراوانی لە زانکۆ حکوومییەکانی هەرێمی کوردستان، بڵاو کردەوە کە ژمارەیان 121 قوتابییە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، 65 قوتابی دیکە کە فۆڕمەکانیان نەگەیشتبووە قۆناغی کۆتایی و 56 قوتابی دیکەش بە پێی ئەنجامی سکاڵاکانیان، کە پێشتر ناویان نەگەڕابوونەوە، ئێستا ناوەکانیان گەڕانەوە و سەرجەمیان لە زانکۆ حکوومییەکانی هەرێم وەرگیران.
وەزارەتەکە، داوا لە سەرجەم وەرگیراوان دەکات، پەیوەندى بە بەش و کۆلێژەکانیان بکەن، بە مەبەستى جێبەجێکردنی مامەڵەى دەست بەکار بوون لە زانکۆ و پەیمانگەکان لە هەرێمى کوردستان.
بۆ بینینى لیستى وەرگیراوان لە ڕێگەى سکاڵا، کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە:
بۆ بینینى لیستى وەرگیراوان ئەوانەى فۆرمەکانیان نەگەیشتبوە قۆناغى کۆتایی، کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە:
ئەمەش لە کاتێکدایە سێشەممە، 26ـی تشرینی دووەمی 2024، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاندبوو، لە ئەنجامى پڕکردنەوەى کورسیی بەتاڵ (698) قوتابی دیکە لە زانکۆکان وەرگیران.
هەروەها وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە دابوو، ڕێژه‌ی 100%ـی قوتابییانی پۆلی 12ـی ئاماده‌یی له‌ کەرکووک، شنگال، خانەقین و ناوچە دابڕێندراوەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان وەرگیران.