سەردان و پیرۆزباییەکان بە بۆنەی ١٩ ساڵەی دەرچوونی ڕۆژنامەی هەولێرەوە

لە ١٩ ساڵەی دەرچوونی ڕۆژنامەی هەولێردا، چەندین دەزگای ڕاگەیاندن و کەسایەتی ڕۆشنبیر و سیاسی بە چەپکە گوڵی پیرۆزباییەوە سەردانی ئۆفیسی ڕۆژنامەی هەولێریان کرد.

سەلام عەبدوڵا، سەرنووسەری ڕۆژنامەی خەبات و شاندێکی هاوکارانی سەردانی ئۆفیسی ڕۆژنامەی هەولێریان کرد و هیوای سەرکەوتنی زیاتر و بەرەوپێشچوونی زیاتری کارەکانیان بۆ خواست. هەر بەو بۆنەیەوە مامۆستا حەمەسەدعید حەسەن، سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی بە مەبەستی پیرۆزبایی کردن و هیوای بەردەوامی سەردانی ئۆفیسی ڕۆژنامەکەی کرد. هەر بەو بۆنەیەوە عارف ڕوشدی ئەندامی ئەنجوومەنی تێکۆشەران سەردانی ڕۆژناەکەی کرد و لەلایەن سەرنووسەر و ستافی ڕۆژنامەکەوە پێشوازی لێکرا، لە هەمان ڕۆژدا د. بەشیر حەداد ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق و مامۆستای زانکۆ لەلایەن سەرنووسەری ڕۆژنامەکەوە پێشوازی لێکراو و سەردانیکەران جگە لە پەیامی پیرۆزبایی باسیان لە گرنگی ڕۆڵی ڕۆژنامەی هەولێر لە بوارە جیاوازەکان کرد و هیوای پێشکەوتنی زیاتریان خواست.