سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

سه‌رۆك بارزانی: ڕێگە نادەین هیچ کەسێک دەستوەردان لە کاروباری ئێمەدا بکات

سه‌رۆك مەسعود بارزانی، له‌ دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا له‌ گه‌ڵ كه‌ناڵی (سكاى نیوز عه‌ره‌بى) ڕایگەیاند باس له‌ دۆخی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ ده‌كات.

له‌ باره‌ی دۆخی عێراق و ناوچه‌كه‌ سه‌رۆك بارزانی ڕایده‌گه‌ێنێت، ، عێراق بە ڕاکێشانی بۆ ناو شەڕی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، زیانی پێدەگات و بەردەوامبوونی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پێناو شەڕدا کێشەیە، داوا لە هەموو لایەک ده‌كه‌م ئاشتی هه‌ڵبژێرن.

له‌ باره‌ی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ووڵاتانی دراوسێ سه‌رۆك بارزانی گوتی، له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كورد نییه‌ پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران یان تورکیا ئاڵۆز بێت، پەیوەندییەکان لەگەڵ هەردوولا وڵاتدا ئاساییە و بەڵام ڕێگە نادەین هیچ کەسێک دەستوەردان لە کاروباری ئێمەدا بکات.

سه‌رۆك بارزانی له‌ باره‌ی ئۆپۆزسیۆنی ئێران و توركیاوه‌ ڕایگه‌یاند، جیاوازییەکی گەورە لە نێوان ئۆپۆزسیۆن لە ئێران و ئۆپۆزسیۆن لە تورکیا هەیە، ئۆپۆزیسیۆنی ئێران دەستوەردان ناکات (لە کاروباری عێراق) و ڕێنماییەکان جێبه‌جێ ده‌كات، لەکاتێکدا پارتی کرێکارانی کوردستان PKK دەستوەردان دەکات و گوێ نادات به‌ ڕێنماییەکان.

سەبارەت بە دۆخی ناوخۆی عێراق و ناوچه‌كه‌وه‌ سه‌رۆك بارزانی هۆشداری ده‌دات و ڕایده‌گه‌ێنێت، داعش هێشتا مەترسییەکی جدی دروست دەکات، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بەبێ ئاماده‌کردنی سوپای عێراق کێشەیە، چونکە عێراق ڕووبەڕووی لاوازییەکی ڕاستەقینە دەبێتەوە لە هێزی ئاسمانی.

له‌ باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غداش سه‌رۆك بارزانی گوتی، پەیوەندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا باشە، چه‌ند پرسێكیش هەیە تا ئێستا لە ژێر گفتوگۆدایە، بە تایبەت پشکی هەرێم لە نەوت